بەرپرسێكی ئێران راستییەكان لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی تاران ئاشكرادەكات
ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوز-ی ئێرانی لە زاری لەیلا واسقی، پارێزگاری شاری قودس رایگەیاند، تەقینەوە لەو شارە و لە ناوچەی كەرەمدەرە-ش بەهەمانشێوە روینەداوە، هەواڵەكانیش لەوبارەیەوە تەنها دەنگۆیە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، كاتژمێر 10ی شەوی رابردو پێوەری رێكخستنی كارەبا لەبەردەم نەخۆشخانەی 12 بهمن وزەی كارەبای تێدا بڕاوە، بەڵام ئەوەش تەنها بۆ پێنج خولەك بوە.
بەیانیی ئەمڕۆ ئاژانسی هەواڵیی میهر نیوز-ی ئێران بڵاویكردەوە، لە رۆژئاوای تاران دەنگی تەقینەوەیەك بیستراوە، كە تا ئێستا زانیارییەكانی تایبەت بە روداوەكە ئاشكرانەكراوە.
هاوكات رادیۆی فەرمی كۆماری ئێران وێڕای راگەیاندنی هەواڵی تەقینەوەكە، سەبارەت بە هۆكاری تەقینەوە و زیانە گیانی و داراییەكان زانیاریی نەخستەڕو.
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا، ناو بە ناو لە ئێران و بەتایبەتی تارانی پایتەخت زنجیرەیەك تەقینەوە رویداوە، دواهەمینیان سێشەممەی رابردو لە كۆمپانیای سباهان برش لە ناوچەی كەهریزەك – باشوری تاران رویدا و بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە بوەتە هۆی گیان ساپردنی دو كەس و برینداربونی سێ كەسی دیكە، هۆكارەكەش تەقینەوەی بتڵی غاز بوە لە كارگەیەك.
شەممەی رابردو لە پێگەی غازی مدحج زەرعان، لە شاری ئەهوازی ئێران بەهەمانشێوە تەقینەوەیەك رویدا و 19 كەس بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستدا و 14ی دیكە برینداربون، تەقینەوەكە لە باڵەخانەیەكی سەر بە پێگەی وەبەرهێنانی وزەی ئەتۆمیی نەتنەز بو.
خەندان
