بەرپرسێكی باڵای هەواڵگریی: ئێران دەتوانێت لەماوەی شەش مانگدا بۆمبی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت
یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە توانایدا هەیە لەماوەی شەش منگدا بۆمبی ئەتۆمی دروستبكات.
لەئێستادا تاران 140 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە بە رێژەی لەسەدا چوار
رۆژنامەی ئیلاف-ی ئێران لەزاری بەرپرسێكی باڵای هەواڵگریی وڵاتەكەوە رایگەیاندوە، لەئێستادا تاران 140 كیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە بە رێژەی لەسەدا 4، بۆیە تەنها شەش مانگی پێویستە بۆ تەواوكردنی پێتاندنەكە بۆ ریژەی لەسەدا 90.
ئێران دەتوانێت یەكەمین بۆمبی ئەتۆمیی خۆی بەرهەم بهێنێت ئەگەر بڕیاری لەسەربدات
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردوە، لەو دۆخەدا ئێران دەتوانێت یەكەمین بۆمبی ئەتۆمیی خۆی بەرهەم بهێنێت ئەگەر بڕیاری لەسەربدات، سەركەوتنیش لەوەدا ئەنجامنەدانی هیچ هەڵەیەك و دروستنەبونی گرفتە لە پرۆسەكەدا.
لەو چوارچێوەیەشدا بڕی 140 كیلۆگرامی دیكەی لە یرۆنایۆم پیتاندوە بەمەبەستی دروستكردنی بۆمبی دوەم
باسی لەوەشكردوە، ئێران چالاكییە سنوردارەكانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆمی هەمواركردوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕی 140 كیلۆگرامی دیكەی لە یرۆنایۆم پیتاندوە بەمەبەستی دروستكردنی بۆمبی دوەم دوای وەبەرهێنانی یەكەمینیان، ئەوەش بە بڕیاری فەرماندەیی باڵا دەبێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا تاران لەژێر فشارە ئابوری و سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكاندایە، تا ئێستاش لەوبارەیەوە بە شێوەیەكی فەرمی هیچ بڕیارێكی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی رانەگەیانداوە.
خەندان-
