وەزیری تەندروستیی تورکیا: 18 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزیری تەندروستیی تورکیا: 18 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 18 كه‌سی دیكه‌ به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هاوکات نزیکەی سێ هێندەی تووشبووانی کۆرۆناش لەو ماوەیەدا چاکبوونەتەوە.

فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 50 هه‌زار و 103 كه‌س پشكنینی کۆرۆنایان بۆ كراوه‌، هه‌زار و 24 كه‌س ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان پۆزه‌تیڤ بووه‌ و 18 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوکات 2 هه‌زار و 879 كه‌سی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.

له‌ توویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه‌، تاوەکو ئێستا كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج هه‌زار و 300 كه‌س؛ ژماره‌ی تووشبووانیش 209 هه‌زار و 962 كه‌سن.

تاوەکو ئێستا پشكنینی کۆرۆنا بۆ سێ ملیۆن و 832 هه‌زار و 623 كه‌س كراوه‌، نزیکەی 210 هەزار کەسیان ئەنجامەکانیان پۆزەتیڤ بووە و 190 هه‌زار و 390 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، هەزار و 179 كه‌سیش له‌ژێر چاودێریی چڕدان.






رووداو
Top