مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا 550 هەزار کەسی تێپەڕاند

مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا 550 هەزار کەسی تێپەڕاند
ژمارەی تووشبووان بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا 12 ملیۆن کەس و ژمارەی مردووانیش 550 هەزار کەسی تێپەڕاند.

تاوەکو ئێستا لە جیهاندا 12,260,363 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 7,127,651 کەسیان چاکبوونەتەوە و 554,074 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

لە سەر ئاستی کیشوەرەکان، زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار تووشبووی کۆرۆنا لە ئەوروپا تۆمارکراون؛ لەو ژمارەیە 195,442 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، 1,478,722 کەسیان چاکبوونەتەوە و نزیکەی 5 هەزار کەسیشیان باری تەندروستییان جێگیر نییە.

لە کیشوەری ئاسیا، زیاتر لە 2 ملیۆن و 700 هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون؛ لەو ژمارەیە زیاتر لە 66 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە ملیۆنێک و 900 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و زیاتر لە 19 هەزار کەسیشیان باری تەندروستییان جێگیر نییە.

لە ئەمریکای باکووریش، زیاتر لە 3 ملیۆن و 700 هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون؛ زیاتر لە 180 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و نزیکەی 19 هەزار کەسیشیان باری تەندروستییان خراپە.

زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار کەسیش لە ئەمریکای باشوور تووشی کۆرۆنا بوون؛ لەو ژمارەیە زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە، زیاتر لە 13 هەزار کەسیان باری تەندروستییان باش نییە و زیاتر لە 98 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە کیشوەری ئەفریقیاش زیاتر لە 500 هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون؛ زیاتر لە 250 هەزار کەسیان چاکبوونەتەوە و نزیکەی 13 هەزار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

رۆژانەش تووشبوونی نوێ و مردن لە وڵاتانی جیاوازی جیهان تۆماردەکرێت. لە 24 کاژێری رابردوودا 387 تووشبووی کۆرۆنا لە ئەوروپا، هەزار و 53 تووشبوو لە ئاسیا، هەزار و 187 تووشبوو لە ئەمریکای باکوور، 230 تووشبوو لە ئەمریکای لاتین و 20 تووشبووش لە ئەفریقیا گیانیان لەدەستداوە.









رووداو
Top