له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 509 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 707 هه‌زار و 301 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 562 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 176 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 10 هه‌زار و 843 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 481 هه‌زار و 316 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
