واشنتن و سیئۆل هەوڵی تێهەڵچونەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆریای باکور دەدەن

 واشنتن و سیئۆل هەوڵی تێهەڵچونەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ کۆریای باکور دەدەن
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوەبەری کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆریای باکور کۆبونەوە، بەمەبەستی هەوڵدان بۆ بواژنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکور کە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هەڵپەسێردراوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنهانبی کۆریای باشور، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە هەریەک لە ستیڤین، بیگۆن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سۆ هۆن، بەڕێوەبەری کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆریای باکور کۆبونەوە.

ناوەرۆکی کۆبونەوەکە باسکردن بوە چۆنێتی شکاندنی ئەو چەقبەستوییەی کە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکور و ئەمریکادا هەیە


ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕو، "ناوەرۆکی کۆبونەوەکە باسکردن بوە لە دۆزینەوەی رێگە چارەیەک بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نیمچە دورگەی کۆریا، شکاندنی ئەو چەقبەستوییەی کە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکور و ئەمریکادا هەیە".

هیچ جۆرە چارەسەرەێک یاخود دەرمانێک بۆ رەفتارە خراپەکانی ئەمریکا نییە


ئەمە لەکاتێکدایە 7ی ئەم مانگە کون چۆنگ جون، بەڕێوەبەری گشتی تایبەت بە کاروباری ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "پێویستە کۆریای باشور وازبهێنێت لە دەستوەردان لە کاروبارێک کە پەیوەندی بەوەوە نییە، وەک دەردەکەوێت هیچ جۆرە چارەسەرەێک یاخود دەرمانێک بۆ رەفتارە خراپەکانی ئەمریکا نییە".

یەکەمین دانوستانی ئەتۆمی نێوان ترمپ و کیم لە ساڵی 2018 لە سەنگافۆرە بەڕێوەچو، کۆتا جاریش لەساڵی 2019 لە ڤێتنام کۆبونەوە، لە پاش ئەوە دانوستانەکانی نێوان هەڵپەسێردرا، ترەمپ هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕانەوە کە کیم رازی نەبوە دەستبەرداری رێژەی زۆری موشەکە بالیستی و چەکە ئەتۆمییەکانی بێت، تا بتوانرێت سزا نێودەوڵەتییەکانی لەسەر لابدرێت.




خەندان
Top