پادشای بەحرەین: کێشەی سوریا لە رێگەی گفتوگۆ و بە پاراستنی یەکێتی خاکەکەی چارەسەر دەکرێت
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی روسیا لەناوچەکەدا باسکراوە
ئاژانسی هەواڵی بەحرەین بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا حەمەد بن عیسا، پادشای بەحرەین لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری روسیا جگە لە پرسی پەیوەندییەکانی نێوان مەنامە و مۆسکۆ، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی روسیا لەناوچەکەدا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
داوایکردوە روسیا رۆڵی کاریگەری خۆی لەچارەسەرکردنی کێشەی سوریا و ئاسایشی ناوچەکەدا بگێڕێت
ئەوەش هاتوە، لەو پەیوەندییەدا پادشای بەحرەین جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەی سوریا کردوەتەوە بەجۆرێک یەکێتی خاکی ئەو وڵاتە پارێزراوبێت، هەروەها داوایکردوە روسیا رۆڵی کاریگەری خۆی لەچارەسەرکردنی کێشەی سوریا و ئاسایشی ناوچەکەدا بگێڕێت.
خەندان-
