كلیچدارئۆغلۆ: ئەگەر ئەردۆغان بیەوێت توركیا بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچێت
لەمبارەوە كەمال كلیچدارئۆغلۆ سەرۆكی جەهەپە پێی وایە ئەگەر ئەردۆغان بیەوێت توركیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.
كلیچدارئۆغڵو لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی، باس لە ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختە لە توركیا دەکات.
کلیچدارئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش کردووە: "پەرلەمان و تەواوی جومگەكانی توركیا لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەردۆغاندایە، بۆیە ناكرێت ئێمە باس لە هەڵبژاردن بكەین، بەڵكوو ئەوەی بیەوێت توركیا بچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە، تەنیا ئەردۆغانە".
باس لە كاریگەریی دەوڵەت باچخەلی سەرۆكی مەهەپەی هاوپەیمانی ئاكەپەش دەكات، بەوەی ئەگەر باخچەلی بە ئەردۆغان بڵێت ئیدی نابمە هاوپەیمانت و دەكشێمەوە، ئەوكات ئەردۆغان یەكسەر توركیا دەباتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.
باسنيوز
