خوشکە بچووکەکەی شا عەبدوڵڵا و رۆژنامەنووسێکی بەریتانی هاوسەرگیری دەکەن

خوشکە بچووکەکەی شا عەبدوڵڵا و رۆژنامەنووسێکی بەریتانی هاوسەرگیری دەکەن
خوشکە بچووکەکەی شای ئودن و رۆژنامەنووسێکی بەریتانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەمی میوانان، هاوسەرگیری دەکەن.

شازادە رایەی کچی شا حوسێن، شای پێشووی ئوردن (1952- 1999) و خوشکی بچووکی شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئێستای ئوردن، لە بەریتانیا هاوسەرگیری لەگەڵ نێد دۆنۆڤان، رۆژنامەنووسی بەریتانی، کرد.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، ژمارەیەکی کەمی خەڵک ئامادەی پرۆسەی هاوسەرگیرییەکە بوون و لە بنەماڵەی رایەوە تەنیا نور حوسێنی دایکی و عومەر نەهاری باڵوێزی ئوردن لە بەریتانیا، ئامادەی بوون.

شازادە رایە لە ساڵی 1986 لە عەممانی پایتەختی ئوردن لەدایک بووە و لە زانکۆکانی بەریتانیا و ئەمریکا بڕوانامەی لەبواری زمان و ئەدەبی یابانی بەدەست هێناوە.












باسنيوز




Top