سەرکۆماری پێشووی ئێران پێشنیازی کۆتایی دەداتە محەمەد بن سەلمان
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، مەحمود ئەحمەدینەژادی سەرکۆماری پێشووی ئێران (2005 - 2013) پەیامێکی بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە یەمەن، بۆ محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعودیە ناردووە.
لە پەیامەکەیدا، مەحمود ئەحمەدینەژاد داوای لە محەمەد بن سەلمان کردووە دەست بە گفتوگۆ بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە یەمەن، بکات.
هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەحمەدینەژاد پێشتر لەگەڵ چەندین سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن کۆ بووەتەوە و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی جیهانی، لە هەوڵدایە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی یەمەن.
دوای کودەتای حوسییەکان، سعودیە لە ساڵی 2015ـەوە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکی سەربازیی عەرەبی و ئیسلامی بۆ لێدان لە حوسییەکان و پشتگیریی حکوومەتی یەمەن، دەکات.
باسنيوز
