برازایەکی ترەمپ کتێبێک دەنووسێت و بە شێت ناوی دەبات
ماری ترەمپ، کچی برای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کتێێکی بەناونیشانی ”زۆر.. بەڵام بە ئەندازەی پێویست نا: چۆن خێزانەکەم مەترسیدارترین کەسیان لەسەر جیهان دروست کرد؟“، نووسیوە و بڵاوی دەکاتەوە.
لە کتێبەکەیدا، ماری ترەمپ رەخنەی زۆر لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و بە شێت ناوی دەبات و رایگەیاندووە، ”ترەمپ هەرگیز کەسێکی خۆشەوسیت نەبووە“.
ئەو برازایەی ترەمپ ئاشکرای کردووە، کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بە دانی پارە لە تاقیکردنەوەی (SAT) دەرچووە و گەیشتووەتە زانکۆی پەنسلڤانیا، چونکە نمرەکانی کەم بوون و نەیدەتوانی بچێتە زانکۆ.
ماری تەمەنی 55 ساڵە و کچی فەریدی برا گەورەی دۆناڵد ترەمپە و بڕیارە کتێبەکەی لە 28-7-2020 بڵاو بکاتەوە.
باوکی ماری لە ساڵی 1938 لەدایک بووە و لە ساڵی 1981 کۆچی دوایی کردووە.
باسنيوز
