له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 700 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/7/2020، له ڕووسیا شه‌ش هه‌زار و 562 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 700 هه‌زار و 792 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه شه‌ش هه‌زار و 368 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 173 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 10 هه‌زار و 667 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 472 هه‌زار و 511 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
