له ئه‌مریكا زیاتر له 56 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 8/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 97 هه‌زار و 84 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات سێ ملیۆن و 40 هه‌زار و 833 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 56 هه‌زار و 251 كه‌س له ئه‌مریكا تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 133 هه‌زار و 972 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 354 هه‌زار و 863 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
