ته‌ندروستی جیهانی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌رێگه‌ی هه‌واوه نیه
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق ره‌تیكرده‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی هه‌بێت له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌رێگه‌ی هه‌واوه و رایگه‌یاند، ته‌نها رێگه بۆ به‌رگرتن له‌و ڤایرۆسه خۆپارێزیه.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق رایگه‌یاند، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌ی زانستی هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌رێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، چونكه تا ئێستا به‌ڵگه‌ی زانستی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌رێگه‌ی هه‌وا بونی نیه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ئامانجی به‌لاڕێدابردنی رایگشتیه
ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ئامانجی به‌لاڕێدابردنی رایگشتیه، كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر هه‌م بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و هه‌میش توشبوان ده‌بێت.
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابه‌ندبونی هاوڵاتیانه به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی كردوه‌ته‌وه و باسی لهوهكردوه، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابه‌ندبونی هاوڵاتیانه به‌رێنمایی و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، به‌تایبه‌ت له به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوایكردوه، هاوڵاتیان بۆ كاری زۆر گرنگ و پێویست نه‌بێت له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل داواشیكردوه، "هاوڵاتیان بۆ كاری زۆر گرنگ و پێویست نه‌بێت له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه، دوریشبكهونهوه له‌و شوێنانه‌ی كه قه‌ره‌باڵغن و مه‌ترسی به‌ركه‌وتنیان هه‌یه، به‌رده‌وامیش ده‌ستیان به‌ئاو و سابون یاخود مادده‌ی تایبه‌ت پاكبكه‌نه‌وه".
خەندان
