سەرۆكێکی نوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵدەبژێرێت
سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵدەبژێردرێت و هەردوو پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار و بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) کاندیدێکی هاوبەشیان هەیە.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی تورکیا، لە ماوەی هەر خولێکی پەرلەمان، دوو جار سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت، یەکەمجار لەسەرەتای دەستپێکردنی خولی نوێی پەرلەمان و جاری دووەمیش دوو ساڵ دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکەم.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 7-7-2020 سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرێت و سێ کەس کاندیدن، کەبریتین لە؛
- مستەفا شانتۆپ، كاندیدی ئاكەپە و مەهەپە
- ئێرۆڵ کاترجیئۆغڵو، کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
- هالوک کۆچی، کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)
هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان بەم شێوەیەن دەبێت:
- گەڕی یەكەم
پێویستە كاندیدی براوە دوو لەسەر سێی دەنگەكان بەدەست بهێنێت، لەو هەڵبژاردنە هیچ كاندیدێكی پەرلەمان ئەو رێژەیە بەدەست ناهێنێت.
- گەڕی دووەم
بە هەمان شێوەی گەڕی یەکەم، پێویستە کاندیدی براوە دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.
- گەڕی سێیەم
ئەو دوو کاندیدەی لە گەڕی دووەم زۆرترین دەنگیان بەدەست هێنا، دەبنە کاندیدی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
- گەڕی چوارەم
هەرکام لەو دوو کاندیدەی گەڕی سێیەم زۆرترین دەنگیان بەدەست هێنا، دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.
باسنيوز
