له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا سێ ملیۆن و 40 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه 7/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته سێ ملیۆن و 40 هه‌زار و 833 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 982 هه‌زار و 928 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 132 هه‌زار و 979 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 324 هه‌زار و 947 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
