توندڕەوە فەلەستینییەکان باشووری ئیسرائیل مووشەکباران دەکەن
گرووپە توندڕەوە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززەی وڵاتەکەیانەوە باشووری ئیسرائیل مووشەکباران دەکەن.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، درەنگانی شەوی یەکشەممە 5-7-2020، سێ مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کراون.
میدیا لۆکاڵییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بڵندگۆی ئاگادارکەرەوە لێی نەداوە و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە مووشەکەکان لە ناوچە ئاوەدانییەکان نەکەوتوونەتە خوارەوە.
تا ئێستا هیچ کام لە بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) و بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی، کە بەردەوام لە کەرتی غەززەوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن، بەرپرسیارێتیی خۆیان لە ئاراستەکردنی مووشەکەکان رانەگەیاندووە.
باسنيوز
