ئەحمەد داودئۆغلۆ: ئەردۆغان هۆكاری نادادپەروەری و بێیاسایی توركیایە

ئەحمەد داودئۆغلۆ: ئەردۆغان هۆكاری نادادپەروەری و بێیاسایی توركیایە
ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا، لە وتارێكدا بە توندی هێرش دەكاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەڵێت هەموو ئەو كێشانەی لە توركیا هەن وەكوو ناعەدالەتی و بێیاسایی هۆكارەكەی ئەردۆغانە.

داودئۆغلۆ سەرۆكی پارتی ئایندە لە ئەسەنیورت لە ئیستانبۆڵ قسەی بۆ ئەندامانی پارتەكەی كرد، لەوێدا ئاماژەی دا كە ئەردۆغان هۆكاری هەموو نەهامەتییەكە كە بەسەر توركیادا دێت، چونكە خۆی ئەو كەسانەی لە دەوری خۆی داناوە كە بارودۆخ بەو شێوەیە لێ بكەن.

ئەو ٢٨ی شوبات وەک نموونە دەهێنێتەوە لە توركیا، كە ئەوكاتیش خەڵك زیندانی دەكرا و قوتابخانە دادەخرا و رۆژنامەنووس دەستگیر دەكرا و زانكۆ دادەخرا، دەڵێت ئێستاش هەمان سەردەمە و ئەردۆغان هەموو ئەو سیناریۆیانەی دووبارە كردووەتەوە.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا داودئۆغڵو گوتی: "ئیدی با بەو قسەیە هەڵنەخەڵەتێین كە دەڵێن ئەردۆغان بۆ خۆی باشە و چواردەورەكەی خراپە، نەخێر هەردوو لا خراپن، چونكە ئەوانەی لە دەوری ئەردۆغانن خۆی دایناون و فەرمانیان پێ دەكات".











باسنيوز



Top