هاوسەرەکەی کارداشیان رکابەریی ترەمپ دەکات
کانی وێست (تەمەن 43 ساڵ)، رایگەیاندووە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، خۆی کاندید دەکات و رکابەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای وڵات دەکات.
کانی وێست، کە پیاوێکی رەشپێستی ئەمریکییە و هاوسەری کیم کارداشیانە، رایگەیاندووە، پێویستە باوەڕ و متمانەیان بە خودا بێت و دنیابینییان یەک بخەن لەپێناو بەرژەوەندیی ئەمریکا.
لەو هەڵبژاردنەدا، دۆناڵد ترەمپ، بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندیدی پارتی کۆماریخوازەکانە و جۆ بایدنیش کاندیدی پارتی دیموکراتخوازەکانە.
وێنەیەکی کانی وێست و کیم کارداشیان
باسنيوز
