له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 237 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 148 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 11 هه‌زار و 408 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 499 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 237 هه‌زار و 878 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 198 هه‌زار و 949 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
