مێرکڵ داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات بەرامبەر بە چین یەک هەڵوێست بن

 مێرکڵ داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات بەرامبەر بە چین یەک هەڵوێست بن
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، پێویستە یەکێتی ئەوروپا یەک هەڵوێست بن بەرامبەر بە چین، ئەگەر بیانەوێت بەرژەوەندییەکانیان مسۆگەر بکەن لەو رێککەوتننامانەی کە لەگەڵ پەکیندا دەیبەستن.

دەبێت یەکێتی ئەوروپا یەکهەڵوێست بێت بەرامبەر بە چین


ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لەمیانەی وتارێکدا لەبەردەم ئەنجومەنی یەکێتی ئەڵمانیا رایگەیاند، بەمەبەستی گەیشتن بە پەیوەندیەکی سەرکەوتو لەگەڵ چین و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ئەوروپا، دەبێت یەکێتی ئەوروپا یەکهەڵوێست بێت بەرامبەر بە چین.

هیچ وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت بە تەنها بارگرانی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەرشان بگرێت


ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت بە تەنها بارگرانی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەرشان بگرێت، بۆیە پێویستیان بە یەکڕیزی هەیە.

ئەنگێلا مێرکڵ رونیشیکردەوە، دروستکردنی دانوستانێکی راشکاوانە لەگەڵ چیندا گرنگە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنوسی هۆنگ کۆنگ و داهاتوی ئەو هەرێمە، ئەوەی وڵاتانی ئەوروپای نیگەرانکردوە پێشێلکردنی بنەمای دو سیستەمی حوکمڕانییە لە یەک وڵاتدا لەلایەن چینەوە.

شاری هۆنگ کۆنگ لە ساڵی 1997 دا لە لایەن بریتانیاوه‌ گەڕێنراوەتەوە بۆ چینیەکان، پەکین رازیبوە بەوەی فه‌رمانڕه‌وای هۆنگ کۆنگ بکات وەک یەک وڵات، بەڵام به‌ دو سیستمی جیاواز كه‌ تیایدا هۆنگ کۆنگ سیستەمێكی یاسادانانی تایبه‌ت به‌خۆی و سیستمی فره‌حزبی و دیموكراسییه‌كی ڕێژه‌یی و مافی ئازادی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌ی هه‌بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی یاسا نوێیەکەی ئاسایشی هۆنک کۆنگ، هەمو جۆرە هەوڵێکی لێکجیابونەوە و لێکترازان و یاخیبون قەدەغە دەبێت.




خەندان
Top