کۆریای باکور: دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە پێویست نازانین

 کۆریای باکور: دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە پێویست نازانین
گەورە دیپلۆماتکارێکی کۆریای باکور رایگەیاند، وڵاتەکەی کۆبونەوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە پێویست نازانێت، چونکە ئەو کارە تەنها "هۆکارێکی سیاسییە" کە لەلایەن واشنتنەوە بەکاردەهێنرێت.

هیچ دانوستانێک لەنێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن رونادات


بەپێی ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ناوەندی کۆریای باکور (KCNA)، چۆی سۆن هۆی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکور لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سیاسەتی کۆریای باکور هیچ گۆڕانکارییەکی تیادا روینەداوە، هیچ دانوستانێک لەنێوان پیۆنگ یانگ و واشنتن رونادات.

وڵاتەکەی کۆبونەوە لەگەڵ ئەمریکا بە پێویست نازانێت، چونکە ئەو کارە "هۆکارێکی سیاسییە" کە لەلایەن واشنتنەوە بەکاردەهێنرێت


ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی کۆبونەوە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە پێویست نازانێت، چونکە ئەو کارە تەنها "هۆکارێکی سیاسییە" کە لەلایەن واشنتنەوە بەکاردەهێنرێت.

بڕیارە سبەی یەکشەممە ستیڤن بیچۆن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی کۆریای باشور بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنێتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان کۆریای باکور و ئەمریکا، کە نزیکەی ساڵێکە هەڵپەسێردراوە.

یەکی ئەم مانگەش مون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشور رایگەیاند، پێویستە پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی مانگی تشرینی دوەمی ئەمساڵی ئەمریکا، هەریەک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئون، رێبەری کۆریای باشور کۆببنەوە، چونکە ئەو کارە یاریدەدەردەبێت لە درێژەدان بەدانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوانیان.

یەکەمین دانوستانی ئەتۆمی نێوان ترمپ و کیم لە ساڵی 2018 لە سەنگافۆرە بەڕێوەچو، کۆتا جاریش لەساڵی 2019 لە ڤێتنام کۆبونەوە، لە پاش ئەوە دانوستانەکانی نێوان هەڵپەسێردرا، ترەمپ هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕانەوە کە کیم رازی نەبوە دەستبەرداری رێژەی زۆری موشەکە بالیستی و چەکە ئەتۆمییەکانی بێت، تا بتوانرێت سزا نێودەوڵەتییەکانی لەسەر لابدرێت.






خەندان
Share
Top