ئوسامە نوجەیفی: چاکسازی نابێت ببێتەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچەی موچەخۆری شایستە

ئوسامە نوجەیفی:  چاکسازی نابێت ببێتەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچەی موچەخۆری شایستە
سەرۆکی بەرەی رزگار و گەشەپێدان لە عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی موچەی فەرمانبەران و پرسی دو موچەیی رێکارێکی یاسایی و گونجاوە، بەڵام نابێت پرۆسەکە ببێتە هۆی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەر و خانەنشینی شایستە.

ئوسامە نوجەیفی، سەرۆکی بەرەی رزگار و گەشەپێدان و جێگری پێشوی سەرۆک کۆماری عێراق لە پەرەی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردوە، پرسی لێکۆڵینەوە لەو کەسانەی کە زیاتر لە دو موچە وەردەگرن داواکارییەکی یاسایی و گونجاوە، بەو پێیەی داواکارییەکی جەماوەرییە و حکومەت سەرقاڵی جێبەجێکردنیەتی.

چاکسازی نابێت ببێتەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچەی موچەخۆری شایستە

ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی چاکسازی نابێت ببێتەهۆی دواکەوتنی پێدانی موچەی موچەخۆری شایستە و خانەنشینان، بۆیە داوا دەکەن حکومەت راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی شایستەبکات.

دوێنێش لە راگەیەنراوێکدا کە تۆڕی هەواڵی عێراق (واع) بڵاویکردوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر بڕیاری راستەوخۆی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و ئابوری بڕیاردراوە بە خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران.






خەندان
Top