توركیا و سوریا یەكدی موشەكباران دەكەن

 توركیا و سوریا یەكدی موشەكباران دەكەن


خەندان-

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزە سەربازییەكانی هەریەك لە توركیا و سوریا، یەكترییان موشەكباران كردوە لە ناوچە سنورییەكانی نێوانیاندا.

نزیكەی 35 موشەك لەنێوان توركیا-سوریا ئاراستەكراون دژ بە هێزەكانی یەكدی

بەگوێرەی روانگەی سوری، دوای نیوەشەوی رابردو، لە ناوچەكانی فەتیرە و سفوهن لە شاخی زاویەی سەر بە پارێزگای ئیدلیب، نزیكەی 35 موشەك لەنێوان توركیا-سوریا ئاراستەكراون دژ بە هێزەكانی یەكدی.

زیانی گیانی و دارایی لێكەوتوەتەوە

ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزەكانی توركیا لە بە چڕی بۆردومانی ناوچەكانی كفرنبل-ی كردوە كە لەژێر دەسەڵاتی سوریادایە، ئەوەش زیانی گیانی و دارایی لێكەوتوەتەوە لەناو ریزەكانی سوپای سوریادا، لە وەڵامیشدا هێزەكانی سوریا ناوچەی عەنكاوییان موشەكباران كردوە.

روانگەی سوری لەو راگەیەندراوەشدا دەڵێت، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە هێزەكانی سوریا هەستاون بە تۆپبارانكردنی شارۆچكەكانی، فەتیرە، سفوهن، كفرعوید لە هەمان شاخی سەر بە ئیدلیب، بە هاوكاری قڕۆكەكانی روسیا لە ئاسمانی پارێزگاكە.

هاوكات سەبارەت بە زیانە گیانی و داراییەكان روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ زانیاری زیاتری نەخستوەتەڕو.







خەندان
Top