ئەمریکا ئیدانەی نمایشی سەربازی چین دەکات لەدەریای باشور
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا ئیدانەی نمایشی سەربازی و فڕۆکەوانی چینی کرد لەدەریای باشور
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، سەرلەئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا ئیدانەی نمایشی سەربازی و فڕۆکەوانی چینی کرد لەدەریای باشوری ئەو وڵاتە کە بە " نمایشی پاراسیل " ناسراوە.
دەبێتە هۆی تێکدان و ئاڵۆزکردنی ئاسایشی ناوچەکە
بەگوێرەی راگەیەرانراوەکە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو نمایشە سەربازی و فڕۆکەوانییەی چینی بە زیاتر تێکدان و ئاڵۆزکردنی ئاسایشی ناوچەکە لەقەڵەمدا.
راشیگەیاند، ئەوان بەنیگەرانییەوە لەو مانۆڕە سەربازییە دەڕوانن کە لە یەکی تەموز تا 5-ی تەموز بەردەوامدەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرکەوتنی مێژویی تۆمارکردوە لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا، لە ئێستادا دەتوانێت لە هەفتەیەکدا هەزار ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەرهەمبهێنێت.
خەندان-
