بانکی نێودەوڵەتی: کۆرۆنا جیاوازی چینایەتی لە جیهاندا زیادکردوە

 بانکی نێودەوڵەتی: کۆرۆنا جیاوازی چینایەتی لە جیهاندا زیادکردوە

بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆڤید-19، جیاوازی چینایەتی و نایەکسانییەکان لە جیهاندا زیادیکردوە.

رێژەی زۆری ئەو زیانە ئابوریانەی کە بەهۆی کۆرۆنا لە جیهان کەوتوە، لەناو ئەو کەسانەیە کە دانیشتوی وڵاتە تازە گەشەسەندوەکانن


دەیڤید ماڵپاس، بەڕێوەبەری بانکی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، رێژەی زۆری ئەو زیانە ئابوریانەی کە بەهۆی کۆرۆنا لە جیهان کەوتوە، لەناو ئەو کەسانەیە کە دانیشتوی وڵاتە تازە گەشەسەندوەکانن کە سەرچاوەکانی بژێوی ژیانیان بۆ مسۆگەر نەکراوە.

هاوکات رونیشیکردەوە، ئەو کارەساتەی کە بەهۆی کۆرۆناوە لە وڵاتە تازە گەشەسەندوەکاندا سەریهەڵداوە زۆر قوڵە و کاریگەری درێژخایەنیشی دەبێت.

ئابوری جیهان پێویستی بە چەندین ساڵ دەبێت تا خۆی بگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە هەیبوە


ماڵپاس ئەوەشی خستەڕو، ئابوری جیهان پێویستی بە چەندین ساڵ دەبێت تا خۆی بگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە هەیبوە.

لە ئێستادا زیاتر لە 10 ملیۆن و 820 هەزار توشبوی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش 519 هەزار و 275 کەس گیانیانلەدەستداوە، زیاتر لە شەس ملیۆن توشبوش پەتاکەیان پەڕاندوە.





خەندان
Top