هاوپەیمانیی عەرەبی: حوسییەكانی یەمەن پابەند نەبون بە ئاگربەست

 هاوپەیمانیی عەرەبی: حوسییەكانی یەمەن پابەند نەبون بە ئاگربەست

وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد حوسییەكان پابەند نەبون بە ئاگربەستەوە.

هاوپەیمانییەكەیان توانیویەتی هەشت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تێكبشكێنێت و چوار موشەكی بالیستی بخەنەخوارەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتەبێژێك بە ناوی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە رایگەیاند، هاوپەیمانییەكەیان توانیویەتی هەشت فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تێكبشكێنێت و چوار موشەكی بالیستی بخەنەخوارەوە، كە لەلایەن حوسییەكانەوە ئاراستەكراوە.

بە ئاراستەی سعودیە ئەو كارەیان ئەنجامداوە

لەوبارەیەوە وتیشی "چالاكیی جۆریی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە موشەكییەكان و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی حوسییەكان دەستپێدەكات كە بە ئاراستەی سعودیە ئەو كارەیان ئەنجامداوە".

هاوپەیمانیی عەرەبی: ئەو موشەكەی هەوڵدرا لەرێگەیەوە ریاز بەئامانج بگیرێت لە ئێران دروستكراوە

سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكانیش بۆ سەر ریازی پایتەختی سعودیە هاوپەیمانیی عەرەبی ئاماژەی بەوەكرد، "ئەو موشەكەی هەوڵدرا لەرێگەیەوە ریاز بەئامانج بگیرێت لە ئێران دروستكراوە".

هاوكات بە زمانێكی توند هەڕەشەی كرد و باسی لەوەكرد "ئەو دەستانە دەبڕینەوە كە هەوڵی هێرشكردنە سەر خاكی سعودییە دەدات".

رێگەنادەن بەو جۆرە هێرشانە

بەپێی راگەیەندراوەكە بۆ هاوپەیمانیی عەرەبی هێرشكردنە سەر پێگە و ناوەندەكانی تایبەت بە هاوڵاتیانی سیڤیل هێڵی سورە و "رێگەنادەن بەو جۆرە هێرشانە"، لە بەشێكی دیكەشدا ئاماژەی بەوەكردوە "حوسییەكان لەژێر دەستی ئێراندان و بەپێی خواستی ئەو وڵاتە دەجوڵێنەوە".

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە، حوسییەكان بەمەبەست هێرشی موشەكیی بۆ سەر ناوچە سیڤیل نشینەكان ئەنجامدەدەن، وتەبێژی هاوپەیمانییەكە وتیشی "رێگەمان لە ژمارەیەك كاروانی چەكی ئێرانی گرتوە، كە لەرێگەیاندابون بۆ حوسییەكانی یەمەن".




خەندان
Top