بایدن بە سەدان پارێزەر، روبەڕوی ئەگەری ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا دەبێتەوە
پاڵێوراوی دێموكراتەكان بۆ هەلبژاردنی داهاتوی سەرۆكایەتی ئەمریكا و ركابەری دۆناڵد ترەمپ، بەمەبەستی روبەڕوبونەوەی ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا سەدان پارێزەر دەخاتە سەر كار.
600 پارێزەرمان كۆكردوەتەوە لەگەڵ ژمارەیەك كەس لە سەرتاسەری وڵاتەكەمان
جۆ بایدن، پاڵێوراوی دێموكراتەكان بۆ هەلبژاردنی داهاتوی سەرۆكایەتی ئەمریكا و ركابەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە لە كۆنگرەیەكی ڤیدیۆییدا بۆ پشتیوانانی رایگەیاند "600 پارێزەرمان كۆكردوەتەوە لەگەڵ ژمارەیەك كەس لە سەرتاسەری وڵاتەكەمان، كە دەچنە تەواوی ویلایەتەكان بۆ ئاشكراكردنی ئەگەری ئەنجامدانی ساختەكاری".
مەشقیان پێدەكرێت بۆ كاركردن لە ناوەندەكانی دەنگدان لە ویلایەتە یەكگرتوەكان كە گومانی ئەنجامدانی ساختەكاریان لەسەرە
ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 10 هەزار كەسیان هەیە كە بە شێوەیەكی خۆبەخش كاریان بۆدەكەن، مەشقیان پێدەكرێت بۆ كاركردن لە ناوەندەكانی دەنگدان لە ویلایەتە یەكگرتوەكان كە گومانی ئەنجامدانی ساختەكاریان لەسەرە"، لەكاتێكیشدا بەهۆی كۆرۆناوە پێویستە رێكاری زیاتر بگیرێتەبەر.
بایدن چەندینجارە هۆشداریدەدات لە هەوڵی كۆمارییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی سێی تشرینی دوەمی ئەمساڵدا تایبەت بە هەلبژاردنی سەرۆكی نوێی وڵات.
لە وەڵامدا جەستن كڵارك، راوێژكاری سیاسی دیار و پارێزەری دۆناڵد ترەمپ وتی "بایدن زۆر درۆدەكات و ترس دروستدەكات، لەكاتێكدا دێموكراتەكانیش هەوڵدەدەن ئاراستەی هەلبژاردنەكان بگۆڕن".
خەندان-
