بایی یەك ملیار دۆلار مادەی هۆشبەری داعش لە ئیتاڵیا دەستی بەسەردا گیرا
ئەم ئێوارەیە تۆڕی هەواڵی "سكای نیوز" بڵاوی كردەوە پۆليسی ئیتاڵیا دەستی بەسەر 14 تۆن حەبی بێهۆشبەردا گرتووە، كە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا بەرهەمی هێناوە.
پۆلیس رایگەیاندووە كە بڕەكە بریتییە لە 84 مليۆن دەنكە حەبی كیبتاگۆن و بە مادەی ئێمڤیتامین ناسراوە، نرخەكە لە بازاڕدا بە نزیكەی یەك ملیار یۆرۆ دەخەمڵێندرێ، كە دەكاتە زیاتر لە یەك ملیار دۆلاری ئەمریكی.
بە پێی هەواڵەكە، ئەمە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەرداگرتنی مادەی هۆشبەری ئێمڤیتامین بووە لە جیهاندا.
باسنيوز
