ئەو داعشییانەی گەڕاونەتەوە توركیا خۆیان ڕێك دەخەنەوە

ئەو داعشییانەی گەڕاونەتەوە توركیا خۆیان ڕێك دەخەنەوە
گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرای کردووە هەر لە كاتی دروستبوونی رێكخراوی تیرۆرستی داعشەوە، بەسەدا هاووڵاتیی توركیا لە عێڕاق و سووریا چوونە ناو داعش، بەڵام دوای ئەوەی داعش خاكی لەدەست دا، ئەو داعشە توركانە گەڕاونەتەوە بۆ توركیا و مەترسیی هەیە لەوێ خۆیان بە رێك بخەنەوە.

گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، ئەو داعشە توركانەی لە عێراق و سووریاوە گەڕاونەتەوە بۆ توركیا شوێنیان نادیارە، ئەمەش وای كردووە ئەوان ببنە مەترسی و لە توركیا خۆیان رێك بخەنەوە و ببنەوە ڕێکخراو.

لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٧ داعش لە چەند تەقینەوەیەكی خۆكوژیدا لە توركیا،٣٠٠ هاووڵاتیی كردە قوربانی، بۆیە بە گوێرەی زانیارییەكانی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان، بەشێك لەو داعشە توركانە دەستیان هەبووە لە كردەوە تیرۆرستییەكان لە توركیا، بەڵام ئێستا ونن و نازانرێت لە كوێی توركیان، بۆیە مەترسییەكە جیدییە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاكانی توركیا بڵاو كراونەتەوە، لە تەواوی توركیادا ٥ بۆ ٩ هەزار هاووڵاتیی توركیا چوونەتە ناو داعش و بەشێكیان دوای هاتنەوەیان دەستگیر كراون و سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە و پاشان ئازاد كراون، بۆیە ئێستا ئەو ئازادكراوانەش بوونەتە مەترسی بۆ سەر توركیا.











باسنيوز




Top