تورکیا بە فڕۆکەیەکی سەربازی هاوکارییە تەندروستییەکان بۆ عێراق دەنێرێت
تورکیا بە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی هاوکارییە تەندروستییەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، بۆ عێراق دەنێرێت.
حەیدەر مەجید، گوتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، فڕۆکە تورکییەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 1-7-2020، لە بنکەی سەربازیی ئاسمانیی شەهید محەمەد عەلا لە بەغدا نیشتووەتەوە.
هاوکارییەکانی تورکیا بریتین لە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، کەلوپەلی پزیشکی و ئامێری پشکنین و خۆپارێزیی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا.
حەیدەر مەجید هەروەها رایگەیاندووە، هاوکارییەکانی تورکیا بەپێی پێویستی بەسەر فەرمانگە تەندروستییەکانی پارێزگاکان، دابەش دەکرێت.
باسنيوز
