له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 46 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ ئه‌مریكا زیاتر له‌ 46 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 128 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌‌‌‌ 1/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 727 هه‌زار و 996 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 681 هه‌زار و 811 كه‌س بوو، به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 46 هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوونه‌.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 130 هه‌زار و 123 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 143 هه‌زار و 490 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.









باسنیوز
Top