یوونسێف: 2.8 منداڵی سووری لە خوێندن دابڕاون
رێكخراوی یوونسیف لە نوێترین ئاماری خۆیدا ڕای گەیاندووە دوو ملیۆن و 800 هەزار منداڵ لە سووریا لە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە و ناسەقامگیرییەوە لە قوتابخانە و خوێندن دابڕاون.
رێكخراوی یوونسێف لەمبارەوە ڕاگەیەندراوێكی لەسەر بارودۆخی منداڵان لە سووریا بڵاو كردووەوەتەوە و ڕای گەیاندووە كە منداڵان لە سووریا لە بارودۆخێكی زۆر خراپدان و ڕێكخراوەكەیان پێویستی بە 575 ملیۆن دۆلارە تا بتوانێت كێشەی ئەو منداڵانە چارەسەر بکات.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە كە دوو ملیۆن و 800 هەزار منداڵ ناچنە قوتابخانە و نزیكەی 5 ملیۆن منداڵی سووری لە وڵاتانی دراوسێی سووریا لە بارودخێكی دژواردا دەچنە قوتابخانە.
تید شیبان، بەڕێوەبەری هەرێمیی ئەو رێكخراوە دەڵێت لە ساڵی 2011 و لەو کاتەوە شەڕ لە سووریا هەڵگیرساوە، 6 ملیۆن منداڵ لەدایك بوون، ئەم منداڵانە جگە لە ئاوارەبوون و شەڕ، هیچی دیكەیان نەبینیوە، بۆیە ئەركی وڵاتانە كە چارەسەرێكی بەپەلە بۆ یارمەتیی وڵاتی سووریادا بدۆزنەنەوە.
باسنيوز
