یەکێتی ئەوروپا لیستی سزاکانی بۆ سەر ڤەنزوێلا فراوان دەکات

 یەکێتی ئەوروپا لیستی سزاکانی بۆ سەر ڤەنزوێلا فراوان دەکات

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا 11 بەرپرسی حکومەی ڤەنزوێلای خستە لیستی سزاکانی خۆیەوە، بەتۆمەتی ئەوەی ئەو بەرپرسانە پێشێلکاری لە دیموکراسیەت و سەروەری یاسا دەکەن لەو وڵاتەدا.

11 بەرپرسی حکومەی ڤەنزوێلای خستوەتە لیستی سزاکانی یەکێتییەکەیانەوە، بە بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانیان


ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، 11 بەرپرسی حکومەی ڤەنزوێلای خستوەتە لیستی سزاکانی یەکێتییەکەیانەوە، بە بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانیان و قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

سزاکان تەنها چەند کەسانێکی دیاریکراو دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر دانیشتوانی ڤەنزوێلا نابێت


هاوکات رونیشیکردەوە، سزاکان تەنها چەند کەسانێکی دیاریکراو دەگرێتەوە و کاریگەری لەسەر دانیشتوانی ڤەنزوێلا نابێت.

یەکێتی ئەوروپا ئەوەشی خستەڕو، بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی ڤەنزویڵا، لە گەڕانەوە دیموکراسی بۆ ئەو وڵاتە، لەڕێگەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی متمانە پێکراوەوە.

لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی 2017ەوە یەکێتی ئەوروپا چەندین سزای سیاسی و ئابوری بەسەر ڤەنزوێلا سەپاندوە، لە نێوانیشیاندا قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە و بلۆککردنی هەژمارە بانکییەکانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی ئەو وڵاتە و چەندین بەربەستی دیکە.


























باسنيوز
Top