گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چین، بڕیاریداوە پڕۆژەبڕیاری سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ تێپەڕێنن

     گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چین، بڕیاریداوە پڕۆژەبڕیاری سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ تێپەڕێنن
پەرلەمانی چین ئەمڕۆ سێشەممە رەزامەندی دەربڕی لەسەر تێپەڕبونی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ، ئەو بڕیارەش دەبێت بەسەرەتای رودانی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوازی ژیانی دانیشتوانی ئەو هەرێمە، کە ماوەی 23 ساڵە سیستەمی خۆبەڕێوەبردن لە هەرێمەکەیان پەیڕەو دەکرێت.

گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چین، بڕیاریداوە پڕۆژەبڕیاری سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ تێپەڕێنن


میدیاکانی چین لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای چینەوە بڵاویانکردەوە، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی چین، کە توانای تێپەڕاندنی یاسا و بڕیارەکانیان هەیە، بڕیاریداوە پڕۆژەبڕیاری سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ تێپەڕێنن.

بە بڕوای وڵاتانی رۆژئاوا ئەو یاسایە توانای خۆبەڕێوەبەری هۆنگ کۆنگ کەمدەکاتەوە


سەپاندنی ئەو یاسایە لە هەرێمەکە، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بریتانیا و زۆربەی وڵاتانی رۆژئاواوە دژایەتی دەکرێت، بە بڕوای وڵاتانی رۆژئاوا ئەو یاسایە توانای خۆبەڕێوەبەری هۆنگ کۆنگ کەمدەکاتەوە، کە لە یەکی تەمموزی ساڵی 1997ەوە وەریگرتوە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، کاری لام، سەرۆکی هۆنگ کۆنگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا زوە هیچ بوترێت لەبارەی سەپاندنی ئاسایشی نیشتیمانی لە هۆنگ کۆنگ، چونکە هێشتا دانوستانەکانی هەرێمەکەیان لەگەڵ پەکین زۆر ئاڵۆزە.

تا ئێستا رەشنوسی یاساکە لەلایەن پەکینەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بە بڕوای چین ئامانج لێی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی و کارە تێکدەرانەکانی هۆنگ کۆنگ-ە، کە بوەتە هۆی دروستبونی جوداخوازی و کاری تیرۆرستی لەو هەرێمە و دەستی دەرەکیش لەوکارانە تێوەگلاون.



خەندان
Top