لەهێرشێکی چەکداریدا لە پاکستان شەش کەس کوژران
ئەمڕۆ هێرشێکی چەکداری کرایە سەر بینای ئاڵوگۆڕ دراوی پاکستان لە شاری کەراچی، بەهۆیەوە شەش کەس کوژران.
چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر بینای ئاڵوگۆڕ دراو لە شاری کەراچی، هێزە ئەمنییەکان توانیان هەر چوار چەکدارەکە بکوژن
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری پۆلیسی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوار چەکدار هێرشیان کردە سەر بینای ئاڵوگۆڕ دراو لە شاری کاراچی، هێزە ئەمنییەکان توانیان هەر چوار چەکدارەکە بکوژن.
لە هێرشەکەدا دو کەس بەدەستی چەکدارەکان کوژراون
پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوەکردوە، لە هێرشەکەدا دو کەس بەدەستی چەکدارەکان کوژراون.
هاوکات غولام میمۆن، فەرماندەی پۆلیسی ئەو وڵاتە بە رۆیتەرز-ی راگەیاند، بینای ئاڵوگۆڕی دراوەکە دەکەوێتە ناوچەیەک کە بەچڕی چاودێری ئاسایشی ناوچەکە دەکرێت، هەر لەو ناوچەیەدا چەندین بانکی تایبەتی تێدایە.
چوار چەکدارەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کۆرۆلا هاتبونە ناوچەکە و دەمانچە و بۆمبی دەستییان پێبوە
هاوکات رونیشیکردەوە، چوار چەکدارەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کۆرۆلا هاتبونە ناوچەکە و دەمانچە و بۆمبی دەستییان پێبوە.
جگە لە چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکان، لە پاکستاندا کۆمەڵەی چەکداری جوداخواز هەیە، کە بارەگاکانیان دەکەوێتە ناوچەی بلۆشستان و سەنەد، ساڵی 2018 چەکدارانی جوداخواز هێرشیانکردە سەر کونسوڵخانەی چین لە شاری کەراچی.
لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە تا ئێستا جوداخوازەکان سێ تەقینەوەیان لە هەرێمی سەنەد ئەنجامداوە، کە پایتەختەکەی شاری کەراچییە، بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.
خەندان
