له ئه‌مریكا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه 29/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 637 هه‌زار و 77 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 596 هه‌زار و 770 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له ئه‌مریكا زیاتر له 40 هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 128 هه‌زار و 437 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 93 هه‌زار و 456 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باسنيوز
