ترەمپ باس لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێک دەکات کە مەترسییەکەی لە کۆرۆنا کەمتر نییە
لە ئێستادا ملیۆنێک و 200 هەزار دانیشتوی وڵاتەکەی توشی ڤایرۆسی ئایدز (HIV) بون، کە لە هەر حەوت توشبویەکدا یەکێکیان نازانێت هەڵگری ڤایرۆسەکەیە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە یادی رۆژی نیشتیمانی پشکنینی ڤایرۆسی ئایدز رایگەیاند، لە ئێستادا ملیۆنێک و 200 هەزار دانیشتوی وڵاتەکەی توشی ڤایرۆسی ئایدز (HIV) بون، کە لە هەر حەوت توشبویەکدا یەکێکیان نازانێت هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بەوشێوە بەربڵاوە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی گشتی
ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بەوشێوە بەربڵاوە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر تەندروستی گشتی.
ترەمپ باسی لەوەشکردوە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە کە مێژوەکەی بۆ ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردو دەگەڕێتەوە، ژمارەی توشبوانی نەخۆشیەکە بەرێژەی سێ لەسەر یەک دابەزیوە، بەڵام تا ئێستاش ساڵانە 40 هەزار توشبوی ئایدز لە وڵاتەکە تۆماردەکرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕو، لەسەدا 80ی توشبوانی ڤایرۆسەکە، نەخۆشییەکەیان لەو کەسانەوە بۆ گواستراوەتەوە، کە پشکنینیان بۆ نەخۆشییەکە نەکردوە و چارەسەریان بۆ نەکراوە.
دۆناڵد ترەمپ لە مانگی شوباتی ئەمساڵ هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئایدز و شێرپەنچەی منداڵان لە وڵاتەکە و رایگەیاند، "متمانەی تەواوم هەیە کە ئەمریکا لەماوەی یەک دەیەدا دەتوانێت سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسانە دابنێت".
خەندان-
