واشنتن: دژایەتی ویستی فراوانخوازی چین دەکەین
واشنتن دژایەتی مامەڵەی پەکین دەکات لەگەڵ دەریای چینی باشور، وەک ئەوەی بەشێک بێت لە ئیمڕاتۆریەتییەکەی
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "واشنتن دژایەتی مامەڵەی پەکین دەکات لەگەڵ دەریای چینی باشور، وەک ئەوەی بەشێک بێت لە ئیمڕاتۆریەتییەکەی".
ئەمریکا پێشوازی لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان سەرکردەی وڵاتانی باشوری ئاسیا دەکات بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوانیان
ئاماژەی بەوەشکرد، بەم نزیکانە ئەمریکا قسەی زیاتری دەبێت لەبارەی ئەو دۆسییەوە، واشنتن پێشوازی لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان سەرکردەی وڵاتانی باشوری ئاسیا دەکات بۆ چارەسەری ناکۆکیەکانی نێوانیان لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە 26ی ئەم مانگە وڵاتانی باشوری ئاسیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی زیادبونی ئاڵۆزییەکانی دەریای چینی باشور دەربڕی، داوایان کرد کێشەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان چارەسەر بکرێت.
خةندان-
