ئێران: پاڵپشتییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەدام حسێن لەبیرناکەین

 ئێران: پاڵپشتییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ سەدام حسێن لەبیرناکەین
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز پاڵپشتی و هاوکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا لەبیرناکات، لە ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی بۆ شاری سەردەشت لەلایەن سەدام حسێنەوە.

تاران هەرگیز ئەوە لەبیرناکات کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا پاڵپشتی سەدام حسێن-یان کرد لە هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری سەردەشت


وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەیادی 33 ساڵەی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، "تاران هەرگیز ئەوە لەبیرناکات کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا پاڵپشتی سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسیان کرد لە هێرشی کیمیایی بۆ سەر شاری سەردەشت".

لە ئێستادا تاران خەریکی بنیاتنانەوەی ئەو شتانەیە، کە لەلایەن ئەوانەوە وێرانکرابون

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئێران بێدەنگبونی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی لە بیرنەکردوە، لە ئێستادا وڵاتەکە خەریکی بنیاتنانەوەی ئەو شتانەیە، کە لەلایەن ئەوانەوە وێرانکرابون.


ی حوزەیرانی ساڵی 1987، سوپای عێراق لەکاتی جەنگی عێراق- ئێران، بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر شاری سەردەشت لە رۆژئاوای ئێران، بو بە یەکەمین شار لە جیهاندا کە چەکی کیمیایی لە دژ بەکارهێنرابێت، لەدوای شاری هیرۆشیما و ناکازاکی سژاپۆن سێهەمین شاری جیهانە کە چەکی کۆمەڵکوژی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی لەدژ بەکارهێنرابێت.







خەندان
Top