له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 128 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 128 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 128 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌‌‌‌ 28/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 596 هه‌زار و 770 كه‌س.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 128 هه‌زار و 152 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ملیۆنێك و 81 هه‌زار و 494 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.












باسنيوز
Top