تونس فڕۆکەخانەکان بە رووی گەشتیاراندا دەکاتەوە

تونس فڕۆکەخانەکان بە رووی گەشتیاراندا دەکاتەوە
حکوومەتی تونس فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی بە رووی گەشتیارانی بیانی دەکاتەوە.

رۆژی شەممە 27-6-2020، یەکەم فڕۆکەی نەفەرهەڵگر دوای سێ مانگ لە راگرتنی فڕۆکەخانەکان بەهۆی پەتای کۆرۆنا، لە فڕۆکەخانەی تونسی پایتەخت نیشتەوە.

حکوومەتی تونس بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە کۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی وڵاتەکەی، داخست.

حکوومەتی تونس رێگا بە گەشتیارانی ئەو وڵاتانە دەدا، کە بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا تێیاندا خراونەتە ناو لیستی سەوز، بەبێ هیچ پشکنینێک پێ بخەنە سەر خاکی ئەو وڵاتە.

لیستێکی دیکەش بە ناوی لیستی نارنجی بۆ ئەو وڵاتانە ئامادە کراوە، کە هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنایان تێنەپەڕاندووە و پێویستە گەشتیارانی ئەو وڵاتانە ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی کۆرۆنا لەگەڵ خۆیان ببەن، کە بەر لە 72 کاتژمێر لە گەشتەکە، کردبێتیان









باسنيوز
Top