واشنتن بەربەست لەبەردەم پێدانی ڤیزای تایبەت بە بەرپرسانی چین دروستدەکات

 واشنتن بەربەست لەبەردەم پێدانی ڤیزای تایبەت بە بەرپرسانی چین دروستدەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی چەند بەربەستێکی لەبەردەم پێدانی ڤیزا بۆ چەند بەرپرسێکی چین داناوە، کە دەستیان هەبوە لە کەمکردنەوەی ئازادییەکان لە هۆنگ کۆنگ.

ترەمپ پەیمانیداوە بە سزادانی ئەو بەرپرسانەی چین کە ئازادیان لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ سنوردار کردوە


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیمانیداوە بە سزادانی ئەو بەرپرسانەی چین کە ئازادیان لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ سنوردار کردوە.

وڵاتەکەی چەند بەربەستێک لەبەردەم پێدانی ڤیزا بۆ ژمارەیەک بەرپرسێکی چین سەپاندوە

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی چەند بەربەستێک لەبەردەم پێدانی ڤیزا بۆ ژمارەیەک بەرپرسێکی چین سەپاندوە، کە دەستیان هەبوە لە کەمکردنەوەی ئازادییەکان لە هۆنگ کۆنگ.
مانگی رابردو لەپاش سەپاندنی یاسای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ لەلایەن حکومەتی چینەوە، ترەمپ رایگەیاند، ئیدارەکەی سزا بەسەر چەندین بەرپرسی چین دەسەپێنێت، کە بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستیان هەبوە لە پێشێلکردنی سیستەمی خۆبەڕێوەبردن لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ.

28ی مانگی رابردو پەرلەمانی چین لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا یاسای نوێی ئاسایشی چین بۆ هۆنگ کۆنگ بەرەوپێش ببرێت و لەدانیشتنەکانی ئایندەدا بخرێتە بەرنامەی کار بۆ دەنگدان لەسەری.

چین پێیوایە لە رێگەی ئەو یاسایەوە کێشەی ئابوری و ئاسایشی و دەستێوەردانی دەرەکی هۆنگ کۆنگ چارەسەر دەکات، چالاکوانان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش یاسای نوێی ئاسایشی چین بۆ هۆنگ کۆنگ بە سنوردارکردنی ئازانییەکان و کوشتنی رۆحیەتی یاخیگەری ئەو ناوچەیە ناودەبەن.










خەندان-
Top