دەنگۆی تێکشکانی دو ژێر دەریایی تورکیا لە کەناراوەکانی لیبیا بڵاودەبێتەوە
تورکیا پەیوەندی بە دو ژێردەریاییەوە نەماوە، ئەویش لە رێگەی تەشویش و راگرتنی سیتەمی کارکردنیان
یەکەمجار هەواڵەکە لەلایەن کەسێک بەناوی "Edward" لە تویتەر بڵاوکرایەوە کە خۆی وەک شارەزاییەکی هەواڵگری دەریایی ناساندوە و باسی لەوەکردوە، رۆژی 8ی حوزەیران تورکیا لە دەریای ناوەڕاستدا و لە نزیک کەناراوەکانی لیبیا پەیوەندی بە دو ژێردەریاییەوە نەماوە، ئەویش لە رێگەی تەشویش و راگرتنی سیتەمی کارکردنیان
سەرچاوەیەکی سەربازی روسیاش لەبارەی ئەو هەواڵە بە کەناڵی روسیا تودەی راگەیاندوە، بە دوری دەزانن تورکیا بە ئاسانی پەیوەندیی بە دو ژێردەریاییەوە نەمابێت، هەرچەندە لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا باس لە بونی سیستەمێکی ئەلیکترۆنی جەنگی دەکرێت کە دەتوانێت ئەو کردارە ئەنجام بدات، بەڵام بەدوری دەزانن چەند هەفتەیەک بەسەر ئەو روداوەدا تێپەڕبوبێت و تورکیا بە هیچ شێوەیەک باسی نەکات.
بەهۆکاری بونیان لە قوڵاییەکی فراوانی ژێر ئاوەکاندا و پێکهاتەی دروستکردنەکەی لە ئێستادا بە قورس دەبینرێت بە ئاسانی تەشویش بخرێتەسەریان
ئاماژەی بەوەشکردوە، ژێردەریاییەکان لەو چەکانەن کە مەترسی تەشویش خستنەسەریان هەیە، سەرەڕایی بونی چالاکییەکی زۆر و فراوانیان لە دەریاکاندا، بەڵام بەهۆکاری بونیان لە قوڵاییەکی فراوانی ژێر ئاوەکاندا و پێکهاتەی دروستکردنەکەی لە ئێستادا بە قورس دەبینرێت بە ئاسانی تەشویش بخرێتەسەریان.
خەندان
