بەرپرسێكی لیبیا هۆشداریدەداتە ئەردۆگان: هاوپەیمانمان لە توركیا هەیە و دەتوانین بگەینە ناوجەرگەی ئیستانبوڵ

 بەرپرسێكی لیبیا هۆشداریدەداتە ئەردۆگان: هاوپەیمانمان لە توركیا هەیە و دەتوانین بگەینە ناوجەرگەی ئیستانبوڵ
بەرپرسێكی سیاسی سەر بە بەرەی نیشتیمانی لیبیا هۆشدارییەكی توند ئاراستەی سەرۆك كۆماری توركیا دەكات و ئاماژەی بەوەكردوە، هاوپەیمانیان لە توركیا هەیە و دەتوانن بگەنە ناوجەرگەی ئیستانبوڵ.

میسر مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات و زۆرینەی ئەو تەقینەوانەی لەو وڵاتەش رویداوە، لە لیبیاوە رەوانەكراون

ئەحمەد فەزاف ئەلدەم، دوێنێ پێنجشەممە لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سكای نیوز-ی بریتانی ئاماژەی بەوەكرد، میسر مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات و زۆرینەی ئەو تەقینەوانەی لەو وڵاتەش رویداوە، لە لیبیاوە رەوانەكراون.

هەوڵەكانی رەجەب تەییب ئەردۆگان شكستخواردو دەبێت

ئەو بەرپرسەی بەرەی نیشتیمانی لیبیا جەختیشیكردەوە، هەوڵەكانی رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا بەمەبەستی دەستخستنە ناو لیبیا و كۆنترۆڵكردنی خاكەكەی "شكستخواردو" دەبێت.

ئەگەر تورك بەردەوامبێت لە دەستدرێژییەكانی بۆ سەر لیبیا، ئێمەش دەتوانین بگەینە ئیستانبوڵ

وتیشی "میسر وەك وڵاتێكی عەرەبی روبەڕوی جەنگێكی رێكخراو دەبێتەوە و مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات كاتێك سنورەكانی دەبەزێندرێت"، سەبارەت بە وڵاتەكەی خۆی ئەحمەد قەزاف رایگەیاند "ئەگەر تورك بەردەوامبێت لە دەستدرێژییەكانی بۆ سەر لیبیا، ئێمەش دەتوانین بگەینە ئیستانبوڵ، بەتایبەتی كاتێك هاوپەیمانمان لەناو توركیا هەیە".

نازانن كە ئەوانن پلان بۆ داڕوخانی جیهانی ئیسلامی دادەنێن

بەپێی وتەكانی ئەو بەرپرسە، توركیا لە بابەتی لیبیادا كەوتوەتە تەڵەكەوە و رایگەیاند "سیاسیەتە گەمژانەكەی ئەردۆگان كە پێی وایە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی پێی بەدەستدەهێنێتەوە، ئەوەش لەرێگەی چەتەكانی قەتەرەوە دەكات، بەڵام نازانن كە ئەوانن پلان بۆ داڕوخانی جیهانی ئیسلامی دادەنێن".

ئەو وتانەی بەرپرسەكەی بەرەی نیشتیمانی لیبیا دوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردودا ئاڵنگارییەكان لەسەر خاكی لیبیا زۆرتربوە، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا بەردەوامیی دەدات بە ناردنی چەكدار بۆ لیبیا بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە هێزەكانی حكومەتی ویفاق دژ بە سوپای نیشتیمانی لیبیا.

نیشانەکردن ليبيا تورکیا




خەندان
Top