بریتانییا: ناچارین كەنار دەریاكانمان بەڕوی گەشتیار و سەردانیكەرانیدا دابخەین

 بریتانییا:  ناچارین كەنار دەریاكانمان بەڕوی گەشتیار و سەردانیكەرانیدا دابخەین
وەزیری تەندروستی بریتانیا هۆشداریدا، بەهۆی بەكەم تەماشاكردنی كۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتیان و پابەندنەبونیان بە رێنماییەكانەوە، ئەگەری داخستنی كەناردەریاكان هەیە لەلایەن حكومەتەوە.

بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بەمەبەستی هۆشداریدان هاتونەتە سەر هێڵ

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدای بریتانیا، وێنە و ڤیدیۆی شەپۆلێكی زۆری خەڵك لە كەناردەریاكان بوەتە جێی سەرنج و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بەمەبەستی هۆشداریدان هاتونەتە سەر هێڵ.

ئەگەری هەیە حكومەت كەناردەریاكان بەڕوی گەشتیار و سەردانیكەرانیدا دابخات

مات هانكۆك، وەزیری تەندروستی بریتانیا لەوبارەیەوە بە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی راگەیاند، بەهۆی نزیكبونەوەیەكی زۆر لەیەكدی و بێ رەچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی، بەكارهێنانی دەمامك و پاراستنی مەودای كۆمەڵایەتی، ئەگەری هەیە حكومەت كەناردەریاكان بەڕوی گەشتیار و سەردانیكەرانیدا دابخات.

زیاتر لە نیو ملیۆن كەسی بێ رەچاوكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان لە كۆرۆنا تێدایە

لە وێنە و ڤیدیۆ بڵاوكراوەكاندا كەناردەریای بۆورنماوس لە بریتانیا دەردەكەوێت، كە زیاتر لە نیو ملیۆن كەسی بێ رەچاوكردنی رێنماییە خۆپارێزییەكان لە كۆرۆنا تێدایە.

دەبێتە هۆی ئەوەی حكومەت چاوبخشێنێتەوە بە كردنەوەی شوێنە گشتییەكانی دیكەشدا

وەزیری تەندروستی بریتانیا روتیشیكردەوە، فەرامۆشكردنی مەترسییەكانی كۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەردەوامە و كۆبونەوەیان لە كەناردەریاكان دەبێتە هۆی ئەوەی حكومەت چاوبخشێنێتەوە بە كردنەوەی شوێنە گشتییەكانی دیكەشدا، كە بڕیارە لە رێكەوتی 4ی تەمموزدا بكرێنەوە.

پێشتریش بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەیزرانی بریتانیا بەهەمانشێوە هۆشداریدا لە مامەڵەكردنی بریتانییەكان لەگەل مەترسییەكانی كۆرۆنا و گوێنەدان بە رێكار و رێنماییە خۆپارێزییەكان.

تا ئێستاش بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە بریتانیا بەردەوامیی هەیە و شارەزایانیش لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان كە بریتانیا یەكێكە لەوانە، هۆشداری لە شەپۆلی دوەمی كۆرۆنا دەدەن.








خەندان
Top