بەهۆی نەداری و برسییەتییەوە ئەگەری دروستبونی شەپۆلێكی دیكەی پەنابەرانی سوریا هەیە

بەهۆی نەداری و برسییەتییەوە ئەگەری دروستبونی شەپۆلێكی دیكەی پەنابەرانی سوریا هەیە
خەندان-

رێكخراوی جیهانیی نەتەوە یەكگرتوەكان سەبارەت بە دۆخی ئێستای سوریا هۆشداریدەدات و ئاماژەی بەوەكردوە، ئەگەر رێگە نەكرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوكاری، شەپۆلێكی مەترسیداری برسییەتی دانیشتوانی ناوچەكە دەگرێتەوە.

بەهۆی نەداری و برسییەتییەوە ئەگەری دروستبونی شەپۆلێكی دیكەی پەنابەرانی سوریا هەیە

دەیڤید بیسڵی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی خۆراكی جیهانی سەبارەت بەو بابەتە هۆشداریداوە و دەڵێت، بەهۆی نەداری و برسییەتییەوە ئەگەری دروستبونی شەپۆلێكی دیكەی پەنابەرانی سوریا هەیە، بۆیە پێویستە رێگەكان بكرێنەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەتا هاوكارییەكان رەوانەی سوریا بكات.

ژمارەی ئەو دانیشتوانەی سوریا كە توشی برسییەتی هاتون لە زۆربونێكی بەردەوامدایە

ئاماژەی بەوەشكردوە، گرنگە شوێنێك دیاریبكرێت بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان لەرێگەی دەروازە سنورییەكان، چونكە ژمارەی ئەو دانیشتوانەی سوریا كە توشی برسییەتی هاتون لە زۆربونێكی بەردەوامدایە.

تێیدا هەوڵدەدریت بۆ كۆكردنەوەی چەندین ملیار دۆلار

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس بیسڵی رونیكردوەتەوە، هەفتەی داهاتو كۆنگرەیەكی تایبەت بە سوریا لە برۆكسڵ و لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ئەنجامدەدرێت، كە تێیدا هەوڵدەدریت بۆ كۆكردنەوەی چەندین ملیار دۆلار، ئەو كارەش ساڵانە ئەنجامدەدرێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی جەنگ لە سوریا كە ماوەی نۆ ساڵ بەردەوامیی هەبو.

9.3 ملیۆن لەوانە برسین و خۆراكیان دەستناكەوێت بەشێوەیەكی رۆژانە

لە كۆتایی وتەكانیشیدا بیسڵی وتی "سوریا ئێستە وڵاتیكە ژمارەی دانیشتوانەكەی 20 ملیۆن كەس بێت، 9.3 ملیۆن لەوانە برسین و خۆراكیان دەستناكەوێت بەشێوەیەكی رۆژانە، یەك ملیۆن لەوانەش نازانن ژەمی دواتر لەكوێ دەستبخەن، بۆیە لەسەر لێواری مەترسیی بڵاوبونەوەی برسییەتیدان".















باسنيوز
Top