سەرۆك وەزیرانی پاكستان بەهۆی "بن لادن"ەوە لە كێشەدایە
دوای لێدوانێكی سەبارەت بە ئوسامە بن لادن، سەرۆكی پێشوی رێكخراوی قاعیدە، سەرۆك وەزیرانی پاكستان لەئێستادا لەلایەن میدیا و چەندین كەسایەتییەوە توشی رەخنە دەبێت.
رایگەیاند بن لادن شەهید بوە
عمران خان، سەرۆك وەزیرانی پاكستان دوێنێ پێنجشەممە لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كاتێك باسی ئوسامە بن لادن-ی كرد رایگەیاند "بن لادن شەهید بوە".
ئەمریكییەكان هاتن بۆ ئەبوت ئاباد و بن لادن-یان كوشت
خان لە پەرلەمانی وڵاتەكەی ئەو وتەیەی پێشكەشكرد و لەمیانی باسكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتی "ئەمریكییەكان هاتن بۆ ئەبوت ئاباد و بن لادن-یان كوشت"، ئەوەش بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فرانس پرێس.
ئەمڕۆ عمران خان ساختەكاریی لە مێژودا ئەنجامدا
دوای وتەكانی عمران خان سەبارەت بە بن لادن، سەرۆك وەزیرانی پێشوی وڵاتەكە، خواجە ئاسف وتەكانی رەتكردەوە و وتی "ئەمڕۆ عمران خان ساختەكاریی لە مێژودا ئەنجامدا و بن لادن-ی بە شەهید لە قەڵەمدا".
سەرۆك وەزیرانی ئێمەش ئەو كارە سەختتردەكات كاتێك ئوسما بن لادن بە شەهید ناودەبات
ئاماژەی بەوەشكردوە "موسوڵمانان لە تەواوی جیهان بەهۆی ئەو جیاكارییەی بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت لە چوارچێوەی تێرۆردا دەناڵێنن، سەرۆك وەزیرانی ئێمەش ئەو كارە سەختتردەكات كاتێك ئوسما بن لادن بە شەهید ناودەبات".
پێشتریش پاكستان بە فەرمیی رەتیكردەوە بن لادنی لە وڵاتەكەیدا شاردبێتەوە. پێش كوشتنی لەلاەیەن هێزەكانی ئەمریكاوە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە رێكەوتی 2ی ئایاری 2011 لە پاكستان، كە روگیرییەكی نیشتیمانی بۆ ئەو وڵاتە دروستكرد و پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا-پاكستان بەوهۆیەوە گرژی تێكەوت
خەندان-
