ترەمپ: بۆڵتن شێتە و تەنها دەیەوێت خەڵك بۆردومان بكات

 ترەمپ: بۆڵتن شێتە و تەنها دەیەوێت خەڵك بۆردومان بكات
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، جارێكی دیكە راوێژكاری پێشوی ئاسایشتی نەتەوەیی وڵاتەكەی بە "شێت" ناوبرد و رایگەیاند، دەیەوێت خەڵك بۆردومان بكات.

بەباشی ئەركەكەی بەجێنەهێناوە، كەسێكی زیرەكیش نەبوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی تەلەڤزیۆنی فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی "بەباشی ئەركەكەی بەجێنەهێناوە، كەسێكی زیرەكیش نەبوە".

خواستی لەسەر ئەوە هەبوە خەڵك بۆردومان بكرێت

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆڵتن تەنها خواستی لەسەر ئەوە هەبوە خەڵك بۆردومان بكرێت.

كە لە تەواوی ئەو ساڵەدا نەمبینیوە زەردەخە بكات

لەمیانی وتەكانیدا سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند، "پێموایە ئەو تاكە پیاوی لەو شێوەیەیە لە ژیانمدا بینیبێتم، كە لە تەواوی ئەو ساڵەدا نەمبینیوە زەردەخە بكات"، دواتر پرسی "ئایا زەردەخەنە دەكەیت جۆن؟، ئەوەش زۆر لەبارەی كەسایەتییەوە دەڵێت".

دوێنێ پێنجشەممە، میدیای جیهانیی بڵاویكردەوە، جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشوی ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كێشەی لەگەڵ خانمە سەركردەكان هەیە و (قسەكەرە) و تەنها حەزی لە قسەكردنە".

جۆن بۆڵتن، سەبارەت بە ئەزمونەكانی خۆی لە كۆشكی سپی و كاركردنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ پەرتوكێكی نوسیوە و لەم هەفتەیەدا بڕیاروایە بگاتە پەرتوكفرۆشەكان، وێڕای هەولەكانی كۆشكی سپی بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی.




خەندان
Top