ئاستی جەماوەریی ترەمپ لە بەرژەوەندیی رکابەرەکەی دادەبەزێت

ئاستی جەماوەریی ترەمپ لە بەرژەوەندیی رکابەرەکەی دادەبەزێت
لە دوایین راپرسیدا، ئاستی جەماوەریی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرژەوەندیی رکابەرەکەی، دادەبەزێت.

بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکرێ و تێیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ژمارە 45ـی ئەمریکا، جارێکی دیکە وەک کاندیدی پارێزگارەکان هەوڵی بوونەوە بە سەرۆکی وڵات دەدات و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانەیش، رکابەری دەکات.

بەپێی دوایین راپرسی، کە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) رێکی خستووە، %50ـی بەشداربووان، لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیاندا دەنگ بە جۆ بایدن دەدەن و %36ـیش رایانگەیاندووە، کە دەنگ بە ترەمپ دەدەن.

ئەمریکییەکان پێیانوایە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ پەتای کۆرۆنا کرد و لە کەیسی کوشتنی پیاوێکی رەشپێستی ئەمریکاش، هەڵوێستی خراپ بووە.














باسنيوز




Top